پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ ئەم مانگە دیاریکرا

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لەمانگی شوبات دا دەتوانرێت 6 بۆ 7 سەعات كارەبای نیشتمانیی بدرێت بە هاووڵاتیان.


بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، سیروان محەمەد بە ماڵپەری فەرمی یەكێتیی راگەیاندووە خشتەی پێدانی كارەبای نیشتمانیی بە هاووڵاتیان بە بەراوورد بە مانگی كانونی دووەم هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووەو وەك خۆیەتی.

سیروان محەمەد وتوشییەتی لەم مانگەشدا بە هەمان شێوەی مانگی رابردوو دەتوانرێت 6 بۆ 7 سەعات كارەبای نیشتمانیی بدرێت بە هاووڵاتیان، چونكە فیدەركان لۆدێكی زۆری لەسەرە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هاووڵاتیان بۆ گەرمكردنەوە سوود لە ووزەی كارەبا دەبین.

هەروەها دەشڵێت سنووری پارێزگای سلێمانی كراوە بە شەش گروپەوەو هەر گروپێكیش 6 بۆ 7 سەعات كارەبای نیشتمانیان پێدەدرێت، خاوەن موەلیدە ئەهلییەكان راسپێدراون كەلە سەعات 2ی پاشنیوەڕۆوە تا 1 ی شەو هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی بڕا ئەوان كارەبا بدەن بە هاووڵاتیان.



PM:07:46:04/02/2017