لە شارێکی کوردستان ئافرەتێک بە بلۆک دەکوژرێت

لە شارۆچكەی خانەقین شەوی رابردوو ئا فرەتێک بە بلۆك كوژرا.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی گەرمیان بە رادیۆی نەوای راگەیاند، شەوی رابردوو ٢/٦ لە گەڕەكی بەختیاریی شارۆچكەی خانەقین، ئافرەتێكی گەنج، كە تەمەنی لە نێوان 20 بۆ 25 ساڵدایە، بە بلۆك كوژراوە و لە خانوویەكی تەواونەكراودا فڕێدراوە".

عەقید لەمیعە محەمەد بەڕێوەبەری توندوتیژی گەرمیان رایگەیاندووە " ئافرەتەكە بە بلۆك كوژراوە، بەڵام ناسنامەی كوژراوەكە ئاشكرانەكراوە،‌ هیچ كەسێكیش لە خانەقین سكاڵای تۆمارنەكردوە كە كچیان دیار نەمابێت".

ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەكانێتی و لە كاتی دەستكەوتنی زانیاری زیاتردا، وردەكاری بڵاودەكەینەوە.



PM:12:37:07/02/2017