حەشدی شەعبی: دەبێت مەسعود بارزانی یاری بە ئاگر نەكات

وتەبێژی حەشدی شەعبی و گروپی عەسائیب ئەهل حەق ڕایدەگەیەنێت كە پێویستە مەسعود بارزانی وریابێت لەهەنگاوەكانی بە ئاڕاستەی دابەشكردنی موسڵ و دەبێت یاری بە ئاگر نەكات هەروەك چۆن خەڵك و خاكی كوردستانی دابەش كردووە.

جەواد تەڵیباوی وتەبێژی میلشیاكانی عەسائیب لە لێدوانیكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: موسڵ بە تەواوەتی بۆ نیشتیمان دەگەڕێتەوە و هەر بۆ ئەو مەبەستە حەشدی شەعبی ئێستا دەجەنگێت بۆ ئەوەی بەتەواوەتی داعش دەربكرێت.


وتەبێژەكەی میلییای عەسائیب هۆشیاری دایە مەسعود بارزانی لە ئاكامی یاری كردن بە ئاگر و هەڕەشەی دابەشكردنی موسڵ هەروەك چۆن گەل و خاكی كوردستانی دابەش كردووە .


هەروەك داوا لە مەسعود بارزانی دەكات هێزی پێشمەرگە، ( كە بە كارتۆنی ناوی بردوون) بكشێنێتەوە بۆ سنورەكانی پێش ساڵی 2003 بكشێنێتەوە.



PM:02:36:08/02/2017