وەزارەتی کارەبا مژدەیەکی خۆش دەدات بەهاوڵاتیان

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رەزامەندی پێشان دا بۆ وەرگرتنەوەی كرێی كارەبا‌و قەرزی كەڵەكەبوی سەر هاووڵاتیان لەپارەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران.

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو لەزاری هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتەكەوە رایگەیاند، رەزامەندیمان لەسەر پێشنیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان پیشانداوە بۆ وەرگرتنەوەی كرێی كارەبا‌و قەرزی كەڵەكەبوی سەر هاووڵاتیان لەپارەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران.

شاڵی ئاماژەشیكردوە " بۆ ئەو مەبەستە نوسراویان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردۆتەوە‌و داوای پشتگیریمان كردوە، بەڵام تاوەكو ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە".



AM:11:02:09/02/2017