وردەکاری بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لێدوانێکدا رایگەیاند" ئەو نەخشە رێگایەی مەکتەبی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی هەرێم ئامادەی دەکات، دەبرێت کۆبوونەوەی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەند تا بڕیاری لەسەر بدرێت".
 
سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سبەینێ کۆبوونەوەیەک لە نێوان جێگری سەرۆکی حکومەت و کۆمیتەی هاوبەشی یەکێـتی و گۆڕان ئەنجامدەدرێت.
 سەعدی پیرە ئەمڕۆ ١٦ی شوباتی ٢٠١٧ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاندوو، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی رەشنووسی نەخشە ڕێگای سیاسی یەکێـتی کراوە و هەفتەی داهاتوو لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەند گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و دوای زیادکەمکردنی لێی و واژۆکردنی دەبێتە نەخشەڕیگای سەرەکی یەکێـتی لە پرۆسەی سیاسیدا.

سەعدی پیرە  ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ کۆبوونەوەیەک لە نێوان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و کۆمیتەیەکی هاوبەشی گۆڕان و یەکـێتی ئەنجامدەرێت بۆ زیاتر ڕوونبوونەوەی سەرجەم پرسەکان و چۆنییەتی کارکردنی هەمە لایەنەی نێوان یەکێـتی و گۆڕان.

سەعدی پیرە  باسیلەوەشکرد، "هەندێک لە کادیرانی گۆڕان بەهانەی جیا دەگرن و گومانیان لەوە هەیە یەکێـتی لە ڕێککەوتننامەکە پەشیمانبووەتەوە و ئەمەش ڕاست نیە و ئێمە وەک یەکێـتی پابەندین بە ڕێککەوتنەکەوە و هەوڵیشمان داوە سەرجەم بەندەکانی جێبەجێبکرێت".

کۆبوونەوەکەی لەسەر ڕاسپاردەی کۆبوونەوەکەی شەممەی ڕابردووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوو کە لە ماڵی تاڵەبانی لە دەباشان بەڕێوەچووە و هەلومەرجی  ئێستای ناوچەکە و جیهان و چۆنیەتی ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی تیادا تاوتوێ کراوەو نەخشە رێگای یەکێتی بۆ چارەسەکردنی بارودۆخەکەی تیا ئامادە دەکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی کوڕە گەورەکەی تاڵەبانی بەشداری کۆبوونەوەکەی کردو، بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی بەشداری نەکرد کە ئەوە دووەم کۆبوونەوەیە بەشداری بکات. 



PM:02:08:16/02/2017