نێرەموکێکی کورد بە ناوی هێڤی لە چاوپێکەوتنەکەدا باس لە ئازار
و دۆخی خراپی ژیان ی دەکات و دەڵێت ئه‌گه‌ر
كوردێكی (نێرەمووک) بیت ئه‌وه دوو جار ژیان بۆ تۆ ئه‌سته‌م ده‌بێت".
هێڤی کچێکی دانیشتووی تورکیایە و
دەڵێت "له كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتوو و له كۆمه‌ڵگایه‌كی موسڵماندا، به ڕاستی
(نێرەمووک) بوون ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوردێكی (نێرەمووک) بیت ئه‌وه 2 جار
ژیان بۆ تۆ ئه‌سته‌م ده‌بێت. ده‌وڵه‌ت له مرۆڤی ئاسایی زیاتر هیچ ره‌گه‌زێكی دیكه
ناناسێت و دانی پێدا نانێت، هه‌روه‌ها له رووی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و هه‌موو
خزمه‌ته‌كانی دیكه‌ی ژیان ئێمه زۆر كه‌موكورتیمان هه‌یه و زۆر له خۆمان ده‌كه‌ین
تا بتوانین له‌و سێكته‌رانه كار بكه‌ین، یان بخوێنین و خوێندن ته‌واو بكه‌ین.
ئێمه خراوینه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و به چاوێكی سووك سه‌یرمان ده‌كرێت، به‌ڵام
توركیا له چاو وڵاتانی موسڵماندا ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش بێت باشتره و ده‌توانین لێی
بژین و بمێنینه‌وه. ئێمه له لایه‌ك وه‌كو (نێرەمووک) و له لایه‌كی دیكه وه‌كو
كوردێك 2 جار خراوینهتهوه ده‌ره‌وه، چونكه دان به ئێمه و كوردا نانێت.
ئازارێكی دیكه‌شمان هه‌یه، بۆ نموونه: كاتێك ده‌ڵێم كوردم كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش نه‌فره‌تم
لێ ده‌كات و ده‌مخاته ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه، بۆیه به‌ڕاستی ژیان بۆ ئێمه ئه‌سته‌م
و ناخۆش و بارگاوییه به خه‌م"
ئەو سەبارەت بە ژیانی خۆی بە
ڕۆژنامەی باس چاپی تورکیای وتووە " له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ئه‌گه‌ر ئایین
و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌بێت ده‌بێت ئه‌وه‌یش بزانن (نێرەمووک)ـیش بوونی هه‌یه.
له توركیا و ئێران و سووریا و ئه‌وروپایش به هه‌مان شێوه (نێرەمووک) هه‌یه و
شتێك نییه بشاردرێته‌وه. ده‌مه‌وێت به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بڵێم: "توخوا رۆڵه‌كانتان
كه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (نێرەمووک)ـن فڕێ مه‌ده‌نه سه‌ر شه‌قام و له ماڵه‌وه
ده‌ریان مه‌كه‌ن، چونكه كاتێك تۆ ده‌ری ده‌كه‌یت ئه‌و ناچاره بۆ ئه‌وه‌ی له
ژیاندا بمێنێته‌وه و له برسان نه‌مرێت كاری له‌شفرۆشی و سێكس بكات، یاخود ده‌ست
له‌گه‌ڵ سه‌رسه‌ری و مرۆڤی خراپ‌دا تێكه‌ڵ ده‌كات و ژیانی په‌رێشانتر ده‌بێت. ئیدی
پێویسته كورد له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی (نێرەمووک) ئاشت بێته‌وه."
ئەمەش تەواوی چاوپێکەوتنەکەیە:
باس) ژیان له توركیا زه‌حمه‌تی زۆری هه‌یه، ئه‌وانه‌یشی
(نێرەمووک) بن زهحمهتییهكهیان زیاتره، ده‌مه‌وێت بپرسم ئه‌ی ژیانی كوردێكی
(نێرەمووک) له توركیا چۆنه؟
هێڤی: له كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتوو و له كۆمه‌ڵگایه‌كی
موسڵماندا، به ڕاستی (نێرەمووک) بوون ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوردێكی
(نێرەمووک) بیت ئه‌وه 2 جار ژیان بۆ تۆ ئه‌سته‌م ده‌بێت. ده‌وڵه‌ت له مرۆڤی
ئاسایی زیاتر هیچ ره‌گه‌زێكی دیكه ناناسێت و دانی پێدا نانێت، هه‌روه‌ها له رووی
په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و هه‌موو خزمه‌ته‌كانی دیكه‌ی ژیان ئێمه زۆر كه‌موكورتیمان
هه‌یه و زۆر له خۆمان ده‌كه‌ین تا بتوانین له‌و سێكته‌رانه كار بكه‌ین، یان
بخوێنین و خوێندن ته‌واو بكه‌ین. ئێمه خراوینه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و به
چاوێكی سووك سه‌یرمان ده‌كرێت، به‌ڵام توركیا له چاو وڵاتانی موسڵماندا ئه‌گه‌ر
كه‌مێكیش بێت باشتره و ده‌توانین لێی بژین و بمێنینه‌وه. ئێمه له لایه‌ك وه‌كو
(نێرەمووک) و له لایه‌كی دیكه وه‌كو كوردێك 2 جار خراوینهتهوه ده‌ره‌وه،
چونكه دان به ئێمه و كوردا نانێت. ئازارێكی دیكه‌شمان هه‌یه، بۆ نموونه:
كاتێك ده‌ڵێم كوردم كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش نه‌فره‌تم لێ ده‌كات و ده‌مخاته ده‌ره‌وه‌ی
خۆیه‌وه، بۆیه به‌ڕاستی ژیان بۆ ئێمه ئه‌سته‌م و ناخۆش و بارگاوییه به خه‌م.
(باس) له‌گه‌ڵ ئه‌و
بۆچوونه‌یت كه ده‌ڵێت كوشتنی (نێرەمووک)ـه‌كان سیاسییه؟ باشه بۆچی كوشتنی
(نێرەمووک) بخرێته چوارچێوه‌یه‌ی سیاسه‌ته‌وه؟
هێڤی: كه ده‌ڵێین كوشتنی (نێرەمووک) سیاسییه، به‌و
مانایه دێت ده‌وڵه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك گیان و ماڵی ئێمه ناپارێزێت و گره‌نتیی
ژیانمان نییه. ئه‌مه‌یش وای كردووه له‌سه‌ر شه‌قام له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه رووبه‌ڕووی
توندوتیژی و كوشتن ببینه‌وه.
(باس) رێژه‌ی كوشتنی
(نێرەمووک) له توركیا له چ ئاستێكدایه؟
هێڤی: به‌داخه‌وه له توركیا كوشتنی (نێرەمووک) ژماره‌كه‌ی
زۆر زۆره، من ئێستا نازانم تا ئێستا چه‌ند (نێرەمووک) كوژراوه، به‌ڵام له
ساڵێكدا 15 تا 20 نێرەمووک ده‌كوژرێت.
(باس) باشه تۆ رووبه‌ڕووی
توندوتیژی بوویته‌وه؟
هیڤی: 8 مانگ به‌ر له ئێستا له‌سه‌ر شه‌قامێكدا له
لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه رووبه‌ڕووی توندوتیژی بوومه‌وه و 4 چه‌قۆیان لێ دام. یه‌كێك
له چه‌قۆیه‌كان به‌ر پشتم كه‌وت و ئازاری به جگه‌رم گه‌یاند و تا ماوه‌یه‌كی زۆر
له نه‌خۆشخانه مامه‌وه. داوای یاساییم تۆمار كرد و كامێره‌ی چاودێریش به
ئاشكرا ئه‌و كه‌سانه‌ی نیشان دا كه په‌لاماری منیان دا، به‌ڵام پۆلیس ده‌ڵێن
نازانین كێ بووه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر تۆ و به‌ئاشكرا به منیان گوت: "ئه‌گه‌ر
نهچووبایته سه‌ر شه‌قام دووچاری ئه‌م رووداوه نه‌ده‌بوویته‌وه".
(باس) دوای ئه‌و
رووداوه ئیدی زیاتر ئاگات له خۆت نابێت و خۆت ناپارێزێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی
له‌م شێوه‌یه؟
هیڤی: له راستیدا من دژی توندوتیژیم، به‌ڵام كاتێك
دێینه سه‌ر (نێرەمووک) پێویسته خۆمان بپارێزین و به مافێكی ره‌وای خۆمانی ده‌زانم.
به‌داخه‌وه له توركیا رۆشنبیر و ئه‌كادیمی و نووسه‌ره‌كانمان هیچ رێزیان لێ
ناگیرێت، بۆیه سهرسهرییهكانیش ژماره‌یان له‌زیادبووندایه، ئێمه له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌و مرۆڤانه پێویسته خۆمان بپارێزین و ئیمه هه‌موو كات 4 یان 5 (نێرەمووک) به‌یه‌كه‌وه
ده‌بین و یه‌كتری به‌جێ ناهێڵین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی هه‌ر رووداوێكی
توندوتیژی و په‌لامار ببینه‌وه به‌رگری له خۆمان بكه‌ین.
(باس) چه‌ند مانگێك به‌ر
له ئێستا (هانده قه‌ده‌ر) كه ئه‌ویش هه‌ر نێرەمووک بوو به شێوه‌یه‌كی زۆر
دڕندانه كوژرا، به‌ڵام میدیاكانی توركیا زۆر گرنگییان پێ دا و دژی كوشتنه‌كه‌ی وه‌ستانه‌وه،
ئایا ئه‌م رووداوه وای نه‌كرد كۆمه‌ڵگه‌ی توركی به‌ئاگا بێته‌وه به‌رامبه‌ر به
(نێرەمووک)؟
هیڤی: به‌ڵێ كۆمه‌ڵگه‌ی توركی به‌ئاگا هاته‌وه و ئیدانه‌ی
ئه‌و رووداوه‌یان كرد، بۆ یه‌كه‌مین جاریش بوو له توركیا بۆ (نێرەمووک)ـێك 2 هه‌زار
كه‌س بڕژێته سه‌ر شه‌قام و پشتگیری‌یان لێ بكه‌ن، ئه‌مه هه‌نگاوێكی باش بوو، به‌ڵام
پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا گره‌نتی هه‌یه جارێكی دیكه رووداوی له‌م شێوه‌یه
دووباره نه‌بێته‌وه؟ به بڕوای من نه‌خێر. توركیا كه‌شێكی وای بۆ (نێرەمووک)
دروست كردووه به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا ئێمه‌ی قبووڵ نییه و به چاوی
رێز ته‌ماشامان ناكات.
(باس) باشه وه‌كو
(نێرەمووک)ـێكی كورد، چی چاوهڕوانییهكت له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌یه به‌رامبه‌ر
ئێوه؟
هیڤی: له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ئه‌گه‌ر ئایین و مه‌زهه‌ب
و نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌بێت ده‌بێت ئه‌وه‌یش بزانن (نێرەمووک)ـیش بوونی هه‌یه. له
توركیا و ئێران و سووریا و ئه‌وروپایش به هه‌مان شێوه (نێرەمووک) هه‌یه و شتێك
نییه بشاردرێته‌وه. ده‌مه‌وێت به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بڵێم: "توخوا رۆڵه‌كانتان
كه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (نێرەمووک)ـن فڕێ مه‌ده‌نه سه‌ر شه‌قام و له ماڵه‌وه
ده‌ریان مه‌كه‌ن، چونكه كاتێك تۆ ده‌ری ده‌كه‌یت ئه‌و ناچاره بۆ ئه‌وه‌ی له
ژیاندا بمێنێته‌وه و له برسان نه‌مرێت كاری له‌شفرۆشی و سێكس بكات، یاخود ده‌ست
له‌گه‌ڵ سه‌رسه‌ری و مرۆڤی خراپ‌دا تێكه‌ڵ ده‌كات و ژیانی په‌رێشانتر ده‌بێت. ئیدی
پێویسته كورد له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی (نێرەمووک) ئاشت بێته‌وه.
(باس) ئه‌ی چ چاوهڕوانییهكتان
له ده‌وڵه‌ت هه‌یه، ئایا له ده‌ستووردا مافی ئێوه وه‌كو (نێرەمووک) دیاری
كراوه؟
هیڤی: ئێمه ده‌مانه‌وێت له توركیا له ده‌ستووردا
ناسنامه‌مان بپارێزرێت و دانی پێدا بنرێت. له توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له
ده‌ستووردا ته‌نیا باس له ره‌گه‌زی پیاو و ئافره‌ت كراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك
باسی (نێرەمووک - رەگەزی سییەم) نه‌كراوه، ئیدی با به‌س بێت و ره‌گه‌زی ئێمه‌یش
دانی پێدا بنرێت و وه‌كو مرۆڤ لێمان بڕوانن. ده‌بێت ئیدی زمانی نه‌فره‌ت به‌رامبه‌ر
به ئێمه به‌كار نه‌هێنن، چونكه ئه‌وه‌ی به‌سه‌رمان دێت ئه‌و نه‌فره‌ته‌یه كه
كۆمه‌ڵگه بۆ ئێمه‌ی خولقاندووه، هه‌روه‌ها پێویسته ده‌وڵه‌ت ناسنامه‌ی ئێمه
بپارێزێت و نه‌یه‌ڵێت رووبه‌ڕووی كوشتن و توندوتیژی ببینه‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌یش
بڵێم، ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (نێرەمووک)ـین له خوێندن بێبه‌ش كراوین و له هیچ
شوێنێكیش كارمان ناده‌نێ، بۆیه ده‌بێت بیر له‌وه‌یش بكه‌نه‌وه ئێمه‌یش مرۆڤین و
پێویستمان به خوێندن و كاركردن هه‌یه تا له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین.