بەرپرسێكی بزوتنەوەی ئیسلامی لەهەولێر دەستگیر کرا

ئاسایشی هەولێر بەرپرسێكی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان دەستگیر دەكات كە چەندین بەرپرسیارێتی لەوناو حیزبەكەیدا هەبووە.

لەمبارەیەوە  شوان قەڵادزەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان ئەوەی بڵاوكردۆتەوە: ئازاد جەمچەماڵی لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر دەكرێت .

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەی خستۆتەڕوو: لە قەزای دەشتی هەولێر سەردانی خانەوادەی ئازاد نجم الدین نصرالدین ناسراو بەئازاد چەمچەماڵی مان کرد،کە ناوبراو خانەنشینی بزوتنەوەی ئیسلامییە،ماوەیەک بەرپرسی ناوچەی بنەسلاوەو سەردەمێکیش کارگێری مەڵبەندی 3ی هەولێری باسک بووە .

ئاشكراشی كردووە: بەرلەچەند ڕٶژێک ناگەڕێتەوە ماڵەوەو دیارنامێنێت، دواتر دەرئەکەوێت لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە.

لەبارەی هۆكاری گرتنەكەی هیچ زانیاریەك نەخراوەتەڕوو تەنها ئەوەنەبێت: هەوڵەکان بەمەبەستی ئازاد کردنی بەردەوامە .



PM:05:04:22/02/2017