دیمه‌ن زه‌ندى، ئه‌كته‌رى بوارى سینه‌ما و دراما، لە
چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایدەکات کە ئامادەیە ماچبکرێت لە کارێکی هونەریدا و دەشڵێت کە
عاشقی کوڕە هونەرمەندێکە.
دیمه‌ن زه‌ندى، بۆ بە
بای وتووە:" من كچى ڕۆژهه‌ڵاتم، ساڵى 1990 له شارى سنه‌ى كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات،
له ماڵباتێكى هورنه‌ى له‌دایكبووم و كچى هونه‌رمه‌ندى ده‌نگ خۆش "عه‌لى زه‌ندی"یم،
هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیایه‌كى بێ وێنه‌م بۆكارى هونه‌رى هه‌بووه، سه‌ره‌تا به
شانۆ ده‌ستم به كارى هونه‌رى كرد، ماوه‌ى شه‌ش ساڵیشه به به‌رده‌وامى و بێ
دابڕان كارى هونه‌رى ده‌كه‌م".
سەبارەت بە فیلمی ڕەشەبا کە دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە
دەڵێت "فلیلمى ڕه‌شه‌با، له
ده‌رهێنانى كاك (حوسێن حه‌سه‌ن)ـه، یه‌كه‌مین فیلمه به‌شێوه‌یه‌كى پڕۆفیشناڵ
كارى له‌سه‌ر ئیزدییه‌كان كردووه، به‌ڕاستى له‌و فلیمه‌دا هه‌ستێكى زۆر ناخۆشم هه‌بوو،
چونكه به هه‌زاران ئافره‌تى ئێزدی كه‌ووتنه ده‌ست داعش و دواتر ڕووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى
بوونه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌لاى ئێمه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه به‌هۆى ئه‌و
فلیمه‌وه توانیمان به هه‌موو دونیا بڵێین : كچه ئیزدیه‌كانمان به‌م جۆره مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵ كراوه".
سەبارەت بە خۆشەویستەکەشی دەڵێت " عاشقبوون مانایه‌كى جوانى هه‌یه و خودى خۆم
عاشقم، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌وینه له‌دڵى من زوو گه‌وره ببێت، دڵنیام ده‌گه‌م به
ئاواته‌كانى خۆم، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ى خۆشم ده‌وێت، ئه‌ویش وه‌ك خۆم هونه‌رمه‌نده".
سەبارەت بەوەی کە گەر
بێت و لە کارێکی هونەریدا گرتەی ماچی تێدا بێت ئامادەیە دەڵێت " یه‌كێك له
خاسڵه‌ته گرنگه‌كانى ئه‌كته‌ر ئه‌وه‌یه كه نابێت شه‌رم بكات، بێگومان منیش
كاتێك كارى هونه‌رى ده‌كه‌م شه‌رم له‌خۆمدا به‌دى ناكه‌م، بۆیه شه‌رم نییه به‌لامه‌وه
ئه‌گه‌ر له‌كارێكى هونه‌ریدا ماچ بكرێم، به‌ڵام تائێستا ڕۆڵێكى له‌و شێوه‌یه بۆ
من نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ڕۆڵێكى له‌و جۆره بێته
پێشه‌وه، داوا له ده‌رهێنه‌ره‌كه ده‌كه‌م ئه‌و ماچ كردنه به شێوازێكى دیكه
نیشان بدات".