خشتەی پێدانی کارەبای نیشتمانی ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای هەولێر خشتەی كارەبای نیشتمانی بۆ مانگی ئازار راگەیاند و لەم مانگەدا گۆڕانکاری بەسەر پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبادا دێت.

ماڵپەڕی دواڕۆژ، خشتەی دابەشکردنی کارەبای لە شاری هەولێر بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیە دەبێت.



 رۆژی یەكەم: كاتژمێر 12ی شەو تا 3:30 شەو كارەبای نیشتمانی دەبێت و لە كاتژمێر 7ی بەیانی تا 3ی ئێوارە كارەبای نیشتمانی و لە كاتژمێر 9ی ئێوارە تا 12ی شەو جارێكی تر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان دەدرێتەوە.


رۆژی دووەم: بە هەمان شێوە لە كاتژمێر 12ی شەو تا 3:30 شەو كارەبای نیشتمانی و دواتر لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تا 6ی ئێوارە كارەبای نیشتمانی دەبێت.


رۆژی سێیەم: كاتژمێر3:30ی شەو تا كاتژمێر 7ی بەیانی كارەبای نیشتمانی و هەروەها لە كاتژمێر 3:00 ئێوارە تا 9ی شەو دەبێت.


رۆژی چوارەم: كاتژمێر 3 :30 شەو تا اتژمێر 12ی نیوەڕۆ كارەبای نیشتمانی و لە كاتژمێر 6ی ئێوارە تا 12ی شەو كارەبای نیشتمانی دەبێت.



PM:11:49:02/03/2017