مەلا عەلی کەڵەک، کە خۆی وەک پزیشکی ئاینی
دەناسێنێت لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا دەڵێت " خەونم بە خواوە بینیوە و لە خەومدا
خودا قورئانی دەخوێن دەنگێکی خۆشی هەبوو بەڵام شکڵیم نەبینی و بە نییەتی خۆم سەری
خودای گەورەم ماچکرد."
مەلا عەلی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی
نێت تی ڤی دەڵێت پێغەمبەر هاتە خەوم وتی ئەو عیلاجەی تۆ جیهادە و هەەروەها باس
لەوە دەکات کە خەونی بە خواوە بینیوە.
هەروەها دڵێت "دارتاش بووم ئامێری سازم
درووست کردووە من کوڕی کابرایەکی کەناسم"
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کلێنسی بێ بۆن بەسودە و
دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش هەروەها دەڵێت لە ژنەکەم ناترسم، پیاو شێرە چۆن لە ژن
دەترسێت.
ئاشکراشیکرد کە ئۆتۆمبێلێکی وەنەوشەی ٢٠١٥م
هەیە و دەشڵێت مەلا ژن زۆر دڵپیسیم لێ
دەکات.