ڕۆژێک پشووی دیکە زیادکرا

لەسنووری سلێمانی و ھەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین، بەھۆی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم پەروەردەکانی سنورەکە رایدەگەیەنن کەپابەندی دوو رۆژ پشووی مانگی ئادار، بەڵام لە هەڵەبجە ١٦ ئازار پشوو دەبێت

دلێر مەحمود بەڕێوەبەری پەروەردەی ھەڵەبجە بەوەکالەت ڕایگەیاند وەک سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین بڕیارمانداوە لەپشوەکانی مانگی ئاداردا بەتایبەت رۆژانی(١١ و ١٤) دەوام بکەین.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی: بۆ ئاگاداری دایک و باوکی خوێندکاران حکومەت ھەردوو ڕۆژی ۱۱ و ۱٤ی مانگی ئاداری کردۆتە پشوو، بەڵام پەروەردە و خوێندنگاکان لەم سنورە پابەندی ئەو پشووە نابن و تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدرێت.

جەختیکردەوە وەک پارێزگای ھەڵەبجە، ڕۆژێک تاقیکردنەوەکانیان پێشخستوە و لە ٨ مانگەوە دەست پێدەکات، تەنھا لە ١٦ی مانگدا کەساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەیە لەو پارێزگایە پشووە.



PM:03:51:06/03/2017