لایەنە سیاسییەكان لە هەڵەبجە رێكەوتن

وەك بڕیاربوو ئەمڕۆ یەك شەممە حزبە سیاسیەكانی پارێزگای هەڵەبجە كۆبونەوە و لەسەر پۆستەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكە ڕێككەوتن.

ئەمڕۆ یەك شەممە لەدوای زیاتر لەسالێك، پۆستەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە لە نێوان لایەنە سیاسیەكانی ئەو پارێزگایەدا یەكلاكرایەوە .

دابەشكردنی پۆستەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-

لیستی خزمەت: حەوت كورسی و چوار بەڕێوبەرایەتی گشتی.
لیستی یەكێتی: شەش كورسی و چوار بەڕێوبەرایەتی گشتی.
لیستی گۆڕان: پێنج كورسی و سێ بەڕێوبەرایەتی گشتی.
لیستی پارتی: سێ كورسی و سێ بەڕێوبەرایەتی گشتی.
لیستی بزوتنەوەی ئیسلامی خاوەنی بەڕێوەبەرایەتیەكی گشتی بوو بەڵام لەبەر بەرژەوەندی گشتی ئەو بەڕێوبەرایەتیەی بەخشیە پارتی و ئێستا تەنها خاوەنی دوو كورسی ئەنجومەنی پارێزگاكەیە.

لیستی هاوپەیمانی: یەك كورسی
لیستی كاكەیی: یەك كورسی.



PM:01:09:12/03/2017