پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ لە دانیشتنی خۆیدا بڕیاریدا حكومه‌تی عیراق كرد پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم خه‌رج بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ٣/١٣ پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا بڕیاری دا وه‌ك چۆن له یاسای بودجه‌دا هاتووه پارەی جوتیارانی هەرێم خەرجبکرێت.
هۆشیاری عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه له په‌رله‌مانی عیراق بە سپی راگەیاند " بڕیاری ئیلزامكردنی حكومه‌ت بۆ سه‌رفكردنی تێكڕای شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرا".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان وتیشی " لەکاتی جێبەجێنەکردنی بڕیاره‌كەدا ئەوا لایەنی پەیوەندیدار ئیستجوابی پەرلەمان دەکرێت".
بڕیارەکە وەک پەرلەمانی عێراق دەریکرد بەم شێوەیەیە:
1-پابه‌ندكردنی حكومه‌تی فیدراڵی به ته‌واوكردنی بڕه پاره‌ی شایسته‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2016 و خه‌رجكردنی له خێراترین كات وه‌ك سه‌رجه‌م جوتیارانی پارێزگاكانی تر.
2- پێویسته حكومه‌تی فیدراڵی په‌له بكات له خه‌رجكردنی ئه‌و شایسته داراییه‌ی جوتیاران كه له ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 له ئه‌ستۆی حكومه‌ته بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكان و له‌ماوه‌یه‌كدا كه ئه‌وپه‌ڕی 30 رۆژ بێت له رێكه‌وتی ده‌رچونی ئه‌م بڕیاره‌وه.