لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڤیدیۆیی خانمێکی کورد بڵاوکرایەوە
کە دەگری و مێردەکەشی دەیەوێت بە بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆییە وەک دەڵێن
"بیشکێنێت و سوکایەتی پێ بکات"، سپیش زانیاری ورد ئاشکرا دەکات.
گرته‌ی
ڤیدیۆیی ئه‌و ژن و مێرده‌ی كه چه‌ند رۆژێكه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه
سه‌رقاڵكردووه، مێژوه‌كه‌ی كۆنه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2016 و ئێستا ئەو
پیاوەو برایەكی لە زینداندان و ژنەكەش "پاكیزە" دەرچووەو لە مێردەكەی
جیابووەتەوە.
ئارام ئه‌تروشی
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنان له زاخۆ به خه‌ندانی
وتووە ئه‌و پیاوه‌ی له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا قسه‌ده‌كات ساڵی 2016 سكاڵای له‌سه‌ر
ژنه‌كه‌ی تۆماركردووه‌و به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی "پاكیزه نه‌بووه" داوای
جیابونه‌وه‌ی لێكردووه.
ڕاشیگەیاندووە ئه‌و پیاوه ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی وه‌كو
"به‌ڵگه" به‌كارهێناوه تا دادگا بڕیاری جیابونه‌وه‌ی له ژنه‌كه‌ی
په‌سه‌ند بكات.
ڕوونیشی
کردووەتەوە كه به‌پێی پشكنینه‌كان ژنه‌كه پاكیزه ده‌رچووه، بۆیه دادگا
بڕیاریدا به سزادانی هاوسه‌رو برایه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ساڵێك زیندانی و
تائێستاش له زینداندان، دواتریش ئه‌و ژنه له مێرده‌كه‌ی جیابووه‌وه‌و ئێستا له‌ماڵی
باوكیه‌تی.
هاوکات
سۆران عومەر سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە فەیسبووکی خۆی ڕایگەیاند "سه‌باره‌ت
به‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌و كه‌سانێكی
زۆر له‌دڵسۆزی و خه‌مخۆریان داوای به‌ده‌مه‌وه چونیان كردبوو، سوپاسی كورده خان
له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌كه‌م كه ڕونكردنه‌وه‌ی ته‌واوی
پێداین له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه كه حوزه‌یرانی ساڵی 2016 ڕوداوه‌كه ڕویداوه، هاوسه‌ری
كچه‌و برایه‌كی ئه‌و گرته ڤیدیۆیان تۆماركردووه وه‌ك به‌ڵگه له‌سه‌ركچه‌كه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه له شوێنی داڵده‌دانی
هه‌ڕه‌شه لێكراوان ده‌پارێزرێ و پشكنینی بۆ ئه‌نجام ده‌درێ ده‌رده‌كه‌وێ بێ
تاوانه‌و هیچ گرفتێكی نیه، بۆیه هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕوبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌و به‌ساڵێك
زیندانی سزا ده‌درێ كه‌تا ئێسته له‌زیندانه، پاش ئه‌وه كچه‌كه ده‌چێته‌وه نێو
خانه‌واده‌كه‌ی و سوپاس بۆ خوا سه‌لامه‌ته‌و خێزانه‌كه‌شی دڵنیا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی
كه پاك و بێ تاوانه".
لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە ماوەکەی
نزیکەی یەک خولەک و نیوە تێیدا ژن و پیاوێک دەردەکەون کە وەک پیاوەکە باسی دەکات
ماوەیەکی کەمە هاوسەرگیرییان کردووە، ئەو پیاوە دەڵێت "حەوت جار لەگەڵ ژنەکەم
خەوتووم بەڵام خوێنی لێ نایەت (مەبەستی نەبوونی پەردەی کچێنییە)". هەروەها
هەڕەشەی کوشتن لەو ژنە دەکات.
بڵاوبوونەوەی
ڤیدیۆکە کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناو زۆرینەی ئەوانەی بڵاویانکردووەتەوە،
باس لە "قێزەونی و ناشرینی"ی کارەکە دەکەن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە
ئەوە بۆچوونێکی پیاوسالارانەی دواکەوتوانەیە.
بە
گوێرەی هەندێک زانیاریش ئەو ڤیدیۆییە مێژووەکەی بۆ ساڵی ڕابردوو دەگەڕێتەوە و لە
شاری زاخۆ ڕووداوەکە ڕوویداوە.
بەشێکی
زۆری پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە مەرج نییە خانمێک کە لە شەوی هاوسەرگیریدا
"پەردەی کچێنی نەدڕا و خوێنی لێ نەهات، ئەوا پێشتر سێکسی کردبێت، بەڵکو
هەندێک جۆری پەردە هەیە تا کاتی ئەوەی کە خانمەکە منداڵی ببێت نادڕێت".
ئەمە جگە
لەوەی بەشیک لەوانەی کە دژایەتی ئەو گرتە ڤیدیۆییە دەکەن پێیان وایە پاساوی پەردەی
کچێنی، بۆچوونێکی کۆنەپەرستانەیە و ئەو بابەتە بەهای نییە و ناکرێت هیچ خانمێک
لەسەر نەبوونی پەردەی کچێنی سوکایەتی پێ بکرێت و هەروەها هەڕەشە و توندوتیژی
بەرامبەر بنوێنرێت.