جەبار یاوەر: کەس خۆی ناونووس نەکردووە بۆ حەشدی شەعبی

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند" کەس لە هەرێمی کوردستان خۆی ناونووس نەکردووە بۆ ریزەکانی حەشدی شەعبی.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەڵێت"هیچ هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان، نه‌چوه‌ته‌ ناو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وه‌ ته‌نها قسه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌".

هەروەها دەشڵێت "هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بچێته‌ ناو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئێمه‌ ده‌زانین به‌ڵام تائێستا هیچ كه‌سێك نه‌چوه‌ته‌ ناو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌".
 
لە ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی بەغدا، بەتایبەتی لەناوچەکانی خانەقین و کەرکوک و شوێنەکانی تر چەندان کەس خۆیان بۆ ریزەکانی حەشدی شەعبی ناونووس کردووە، ژمارەیەکی کەمیان دەوام دەکەن و ئەوانی تریان دەوام ناکەن. 



AM:08:56:24/03/2017