نرخی ئەمپڕی مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی ھەر ئەمپێرێک کارەبا بۆ مانگی ئادار و خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی نیسان ڕاگەیاند.

بەگوێرەی کۆنوسی دیاریکردنی نرخی ئەمپێرێک کارەبا لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی" بۆ مانگی ئادار، نرخی ئەمپێرێک لەنێوان(١٠ - ١٢)ھەزار دیناربێت، بەو پێیەی نرخی ھەر کاتژمێریک ٤٥دینار و نیو دەبێت".

هەروەها بڕیاردراوە "لەکاتژمێر (٢ی پاشنیوەڕۆ تا ١ی شەو) ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە، دەبێت کارەبای مۆلیدە بەھاوڵاتیان بدرێت و نابێت ھەڵکردنی مۆلیدە ١٥ خولەک زیاتر بخایەنێت، پێویستیشە ھەموو خاوەن مۆلیدەیەک پسوڵەی مانگانەی کە لەوەرشەی ناوەندی دەردەچێت، لای مۆلیدەکەی ھەڵیبواسێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیەو سزای ماددی دەدرێت."



PM:10:56:29/03/2017