ڕیفراندۆم لە كەركوك ئەنجام دەدرێت

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراقی سەیارەت بە داگرتنی ئاڵای كوردستان ڕەتكردە وە و بەكۆی دەنگ بڕیاردرا ڕیفراندۆم لە شاری كەركوك ئەنجام بدرێت.

 لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە كۆی دەنگی ئەندامانی بەشداربووی كۆبوونەوەكە كە (22) ئەندام بوون بڕیاردا لە ڕێگەی ڕاپرسیەوە چارەنوسی پارێزگاكە یەكلا بكرێتەوە.

 ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند " پاش پەسەندكردنی یاداشتەكە داوا لە بەغدا دەكەن بەپێی دەستور و لەچوارچێوەی مادەی (140) ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت".

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا بە رەتكردنەوەی‌ بڕیارەكەی‌ پەرلەمانی‌ عێراق بۆ داگرتنی‌ ئاڵای‌ كوردستان لەكەركوك.

كوتلەی‌ عەرەبی و توركمانی‌ بۆ دووەم جار لەسەریەك ئەمڕۆ بایكۆتی‌ كۆبونەوەی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ كەركوكیان كرد و، لەو بارەیەوە رێبوار تاڵەبانی‌ وتی: بەپێی یاسا هەر ئەندامێك بەبێ هۆكار بەشداری‌ كۆبونەوە نەكات، دەبێت پرسی لەكارخستنی‌ تاوتوێ بكرێت.
 پەرلەمانی‌ عێراق رۆژی شەممە لەدانیشتنی ئاسایی خۆیدا كە فراكسیۆنە كوردستانییەكان بایكۆتیان كرد دەنگیدا بە داگرتنی ئاڵای كوردستان لەپارێزگای كەركوك. 



PM:02:15:04/04/2017