سپی نهێنی پشتی داگرتنی ئاڵای كوردستان بڵاودەكاتەوە


بەپێی زانیاریەكانی سپی، هەفتەی ڕابردوو كە وەفدی هاوبەشی پارتی و یەكێتی و سەرۆكایەتی هەرێم سەردانی بەغدایان كردوە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێكەوتون لەسەر ئەوەی كە لە دەزگا فیدراڵیەكانی سەر بە حكومەتی عێراق وەك (خوێندنی باڵا، فەرمانگەكانی نەوت،..هتد) بەبێ ئاڵای كوردستان ئاڵای عێراق شەكاوەبێت، لەو فەرمانگانەی كە لۆكاڵن و سەر بە پارێزگای كەركوكن ئاڵای عێراق و ئاڵای كوردستان بەیەكەوە هەڵبكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ 11ی نیسان ئاڵای كوردستان لە ژمارەیەك دامەزاوەی حكومی كە سەر بە حكومەتی عێراقن ئاڵای كوردستان داگیرا و بەتەنها ئاڵای عێراق هەڵكرا.



PM:12:42:11/04/2017