وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گەیشتە هەولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان‌و پێدەچێت هەڵوێستی بەغدا سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم بگەیەنێتە بەرپرسانی هەرێم.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی كۆببێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان جه‌عفه‌ری له‌م سه‌ردانه‌یدا، دوا بڕیاری حكوومه‌تی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆم و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك به هه‌رێمی كوردستان ڕا ده‌گه‌یه‌نێت.
PM:01:12:12/04/2017