وەزارەتی کارەبا: کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەکات

وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت کە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکات و دەڵێت زۆر لەو گرفتانەی لەکەرتی کارەبادا ھەبوە چارەسەرکراون.
محەمەد ئەمین ھەورامی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند "لەمانگەکانی داھاتودا پێدانی کارەبای نیشتیمانی  بەھاوڵاتیان زیاددەکات، چونکە پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبونەوە دەچن و بەوەش خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە".
هەروەها وتیشی "بەھۆی خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلیەکانەوە، گۆڕانکاریەکانی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان مانگ بۆ مانگ ڕایدەگەیەنین، بۆ ئەوەی کێشە بۆ خاوەن مۆلیدەکان دروستنەبێت، لەمانگەکانی داھاتوشدا پێشبینیدەکرێت، پێدانی کارەبا زیاتربێت بەبەراورد لەگەڵ ئێستادا".



PM:03:16:15/04/2017