"بەناوبانگترین پێشكەشكاری (ئێن ئار تی) وازی هێنا"

پاش دەستلەكاركێشانەوەی شارا ئیبراهیم لەكەناڵی ئێن ئار تی2، دوابەدوای ئەو دەستلەكاركێشانەوەی دیاری قەرەداغی بەڕێوەبەری كەناڵەكە، باس لە دەستلەكاركێشانەوەی دەرون گێژەن پێشكەشكاری بەرنامەی شەقام دەكرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كەناڵی ئێن ئار تی2 بە سپی راگەیاند "دەرون گێژەن، ئامادەكار‌و پێشكەشكاری بەرنامەی شەقام دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بە كەناڵەكە كردوە، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی كەناڵەكە بڕیاری كۆتاییان نەداوە".

بۆ پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە سپی پەیوەندی كرد بە هەریەك لە شوان عەتوف، بەڕێوەبەری نوێی كەناڵی ئێن ئار تی2‌و دەرون گێژەن، بەڵام هیچیان ئامادە نەبوون لێدوان بدەن و هۆکارەکەشیان بۆ سپی ڕوونەکردەوە.

دەرون گێژەن بێجگە لەكاری میدیایی، وەك ئەكتەر لەچەندین كاری هونەریدا بەشداری كردوە‌و دەرهێنانی بۆ چەندین كلیپ‌و بەرنامەی ئێن ئار تی2 كردوە‌و یەكێك لە بەناوبانگترین پێشكەشكارەكانی ئێستای كوردستان.



PM:05:19:18/04/2017