خانمە پێشکەشکارێکی بەناوبانگی ڕووداو بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری کردووەتەوە

هەوار عەلی پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ڕووداو، پاش ئەوەی چەند ساڵێک بەر لە ئێستا ئاشکرایکرد لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە، بەڵام لە ئێستادا بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری کردووەتەوە.

کەسێکی نزیک لە هاوار عەلی پێشکەشکاری ڕووداو، بە تایبەت بۆ سپی ئاشکراکرد کە لە ماوەی ڕابردوودا، هاوار جارێکی دیکە ژیانی هاوسەرێتی پێکەوە ناوە لەگەڵ کەسێکدا بە ناوی وەفا.

سپی زانیویەتی ئەوەشی زانیووە، کە هاوار لە ئێستادا بووەتە خاوەنی منداڵێک و ناویان لێناوە ئارۆ.

راگەیاندنکارو پێشکەشکار هەوار عەلی لەدایکبووی ساڵی 1987 سلێمانییەو دەرچووی ئامادەییەو ماوەی زیاتر لە 15 ساڵە لە بواری میدیادا کاردەکات و بەر لەوە بچێتە کەناڵی ڕووداو لە ساڵی ڕابردوودا، پێشتر پێشکەشکاری بەرنامەی هەواری نەوا بوو، لە ڕادیۆیی نەوا، ئەو لە ئێستادا بەرنامەی هۆتلاین پێشکەشک دەکات کە یەکێکە لە بەرنامە پڕبینەرەکانی ڕووداو کە گرنگی بە پرسە کۆمەڵایەتییەکان دەدات.

ئەو خۆی پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵیدا ئاشکرایکردبوو کە لە هاوسەری یەکەمی جیابووەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە جیابوونەوەکەی ئاشکرا نەکردبوو، هەروەها لە چاوپێکەوتنێکدا باس لەوە دەکات کە باوەڕی بە بورجەکان هەیە.




PM:12:20:19/04/2017