دەشە کەریم نهێنییەکانی ژیانی ئاشکرا دەکات

پێشکەشکاری دیاری کەناڵی گەلی کوردستان دەشە کەریم لە چاوپێکەوتنێکیدا نهێنییەکانی ژیانی ئاشکرا دەکات و ئەو هاندەری ڕیاڵ مەدریدە و وەڵامی ئەوەش دەداتەوە ئایا ئامادەیە هاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بکات یاخود نا، پێشی دەڵێن لە هەیفا دەچێت و خۆشی پێی وایە هێندە جوانە، دەشڵێت تا ئێستا ئاشق نەبووە.

ئەو سەبارەت بە یەکەمین یادەوەری ژیانی دەڵێت"بە منداڵی زۆر حەزم بە گۆرانی وتن بوو لەبیرمە یەكەمجار گۆرانی "بەتەنیا جێم مەهێڵە" لە پۆلدا ئاوازەكەیم گۆڕی بە شێوازێكی تر و وتمەوە ئەوە وەك یادگاریەكی جوانی مناڵی لە بیرەوەریمدا ماوە."
سەبارەت بە ژیانی منداڵی خۆی ئەو خانمە پێشکەشکارە شۆخ و شەنگە دەڵێت "كەمێك حەروك بووم حەزم بە جیاوازی بوو تەنانەت كەلوپەلی یاریشم حەزم نەدەكرد لە هی كەسی تر بچێت".

دەشە نایشارێتەوە لە خوێندن زۆر زیرەک بووە و ئاواتی بووە بڕواتە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، بەڵام وەرنەگیراوە و دەڵێ " بەڵام سوپاس بۆ ڕۆژگار كە پاش تەواو كردنی كۆلیژی زمانی كوردی دوو ساڵ وەك مامۆستا لە پەیمانگای هونەرە جوانەكان وانەم وتەوە."
سەبارەت بە ژیانی زانکۆی، دەشە دەڵێ "چوار ساڵی زانكۆ زۆر خۆشبوو كە هەرگیز دووبارە نابێتەوە لە زانكۆش جیاوازبووم زۆر جار بەسەر محەجەرەكانی زانكۆدا بازم دەدا وەك كوڕەكان، ڕێزم بۆ هەموو كچان بەڵام لەو كاتانەدا هەرگیز بیرم لای ناز و مەكر و ژیانێكی كچانە نەبوو".

 "لەژیانما كەسم خۆشنەویستوە شانازی بەوەوە ناكەم و ئەگەر كەسێكیشم خۆشبوێ بە ئاشكرا ئەیڵێم، بەڵام عاشقی گەورەی ژیانم باوكم بووە و بەداخەوە ماوەی چەند مانگێكە كۆچی دوایی كردوە، چونكە باوكم پاڵپشت و هۆكاری دروست بوونی كەسایەتی ئێستای منە."، دەشە بەم شێوەیە باس لەوە دەکات کە کەسی خۆش نەویستووە.

سەبارەت بەوەش کە ئەو کەسێکی دیارە ئا زۆرجار خۆشەویستی کوڕانی ڕەتکردووەتەوە و وەک دەوترێت "R" زۆر داوە و دەڵێت "سوپاسی ئەوكەسانە دەكەم كە منیان بۆ ژیان هەڵبژاردوە، بەڵام ژیان گونجانە دیارە ئەو گونجانە لەگەڵ ئەو كەسانە دروست نەبووە، بەڵام بە ژمارە نازانم چەند كەسم ڕەتكردۆتەوە."

دەشە هەموو خواردنێک دەزانێت جگە لە سەروپێ، بەڵام خواردنی دڵخوازی ئەو هەر "برنج و فاسۆلیا حەیاتەکەیە".

بەرلەوەی ببێت بە پێشکەشکار خاوەنی ئارایشتگا بووە و شارەزایە، تاتۆکانی جەستەشی هەر خۆی دروستی کردوە، بۆ ئاهەنگ یەک کاتژمێر ماکیاژ دەکات بەڵام بۆ سەر شاشە هەر نیوکاتژمێری پێویستە.

ئەو هەشت تاتۆی لەسەر جەستەی کردووە و شوێنەکانیشی بۆ سپی ئاشکرا لرد هەروەها دەڵێت دەنگۆی خۆشە و زیاتر حەزی بە شێوازی غەمگینە بۆ گوێگرتن لە گۆرانی، بەڵام کە غەمگین دەبێت گوێ گۆرانی خێرا دەگرێت.

لەبارەی فەیسبووک و ئینستاگرامەکەشییەوە کە پەبڵیک نییە دەڵێت "چەند ڕۆژێك ئینستاگرامم پەبلیك كرد نامەیەكی زۆر زۆرم بۆهات، لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆ ئەو كەسانە خۆشەویستیم بۆیان هەیە، بەڵام كە ناتوانم وەڵام بدەمەوە بەهۆی ئەوەی كاتم نابێت یان بە هەندێ هۆكاری كۆمەڵایەتی لێكدانەوەی جیاوازی بۆدەكرێت، بەڵام پلانی ئەوەم هەیە لە داهاتوودا پەیجێكی تایبەت بەخۆمم هەبێت".

باس لەوە دەکات هەفتانە وەرزش دەکات و دەڵێت "باڵام 157 سانتیمەترە و كێشم 54 كیلۆیە. تەمەنم 27 ساڵە، بەڵام هەر ساڵێك كە ئاهەنگی لەدایكبوون دەگێڕم وا هەست دەكەم 14 ساڵم".

کاتێک چاوپێکەوتنمان لەگەڵ کرد عەدەسەی لە چاوکردبوو، بەڵام وەک خۆی باسی دەکات چاوی قاوەییە و پێی جوانە بۆ هەندێک شوێن عەدەسە لە چاو بکات.

لەبارەی مەرجی خۆیەوە بۆ هاوسەرگیری دەڵێت "هەوڵی ئەوەم نیە كە جوانترین كوڕ ببێتە هاوسەرم، هەوڵم ئەوەیە باشترین هەڵبژێرم، هیچ مەرجێكی تایبەتیشم نیە بۆ هاوسەری ژیانم جگە لەەوەی ڕێزم بگرێت و خۆشی بوێم"

ئەو لە لێدوانێکیدا دەڵیت کە ئامادەیەئامادە نییە لە ئێستادا هاوسەرگیری لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات ئەگەرچی هیچ کچێک بە ڕۆناڵدۆ ناڵێت نا ئەو دەڵیت وەک هەر خانمێک گەر ئەستێرەیەکی بەناوبانگی وەک ڕۆناڵدۆ داوای لێبکات بێگومان هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات، بەڵام  لە ئێستادا من گەر داوایەکی لەو شێوەیەشم لێ بکرێت ئامادە نیم.

ئەو دەڵێت خێزانەکەی زۆر هاوکارییان کردووە و برا و خوشکەکانی و دایکی بەردەوام پشتگیری کردووە و زۆر سوپاسیان دەکات، ئەو خەونی گەورەی هەیە و دەیەوێت ببێتە یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی میدیا نەک تەنها لە کوردستان بەڵکو زیاتریش بڕوات.



AM:11:07:21/04/2017