ئه‌كته‌ری دیاری هەریمی کوردستان نزار سه‌لامی،
كه له زنجیره درامای مه‌می ئالان، ڕۆڵی مه‌م ده‌بینێت، ئێسته گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ
كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی واژووكردووه و بڕیاره ببێته پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌ك له‌و
كه‌ناڵه‌دا.
پێگەی فه‌رمی كه‌ناڵی "كورد ماكس" بڵاوی
كرده‌وه، نزار سه‌لامی ئه‌كته‌ری دیاری كوردستان، گرێبه‌ستی كاركردنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كه
واژوو كردووه و به‌مزووانه له كه‌ناڵه‌كه وه‌ك پێشكه‌شكاری یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كان
ده‌ست به‌كار ده‌بێ.
هەروەها دەڵێت، گرێبه‌ستی كاركردنه‌كه له نێوان
نزار سه‌لامی و حوسێن دۆسكی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی كورد ماكس واژوو كراوه.
نزار سه‌لامی ساڵی 1978 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه
و له زنجیره درامای مه‌می ئالان كه ناسر حه‌سه‌ن ده‌رهێنه‌ری بوو، ڕۆڵی ئه‌كته‌ری
سه‌ره‌كی "مه‌م"ی بینیووه و دوای به‌شداری له‌و زنجیره درامایه ناوبانگێكی
باشی په‌یدا كرد و دواتریش وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی له فیلمی سینه‌مایی ژانی گه‌ل
به‌شداری كردووه.