وەزارەتی تەندروستی: ڕۆژانە سێ کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ دەمرن

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکرد رۆژانە بەشێوەیەکی گشتی سێ کەس بەرووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن و 28 کەسیش لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان برینداردەبن.

د. خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ڕووداوی وتووە ساڵانە زیاتر لە 8 بۆ 10 هەزار هاووڵاتی بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە بریندار دەبن هەروەها 850 كەس دەمرن كە ئەمە رێژەیەكی مەترسیدارە ئەگەر تەماشا بكەین رۆژانە 3 كەس گیان لە دەستدەدەن و 28 كەسیش بریندار دەبن بۆیە ئەمە مەترسییە دەبێت هەمووان لێی ئاگادار بن و مەترسیدارە".

هاوکات کاروان محەمەد وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی وتوویەتی " لە ساڵی 2016 لە كۆی 206 هاووڵاتی كەمردوون 159 هاووڵاتی بەهۆی رووداوەكانی هاتووچۆزوە لە رێگەكانی دەرەوەی سلێمانی گیانیان لە دەستداوە، و 47 كەسیش لە ناو سلێمانین. هۆكاری تیژڕەوی یەكێكە لە سەرەكیترین هۆكاری رووداوەكان هەروەها بوونی رێگای یەك ساید ئەمەش كێشەی سەرەكییە بۆ بوونی رووداوەكان".



PM:09:56:28/04/2017