سەرکردەیەکی بەناوبانگ لە هەولێر کۆچی دوایی کرد

سپی - هەولێر

سەرکردەیەکی دیاری سوونەکانی عەرەب، کە پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی حوکمی عێراق بوو کۆچیی دوایی کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ عەدنان دلێمی، سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننیی عێراق و ئەدیب و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق، لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


دلێمنی لە ساڵی ١٩٣٢ لە ئەنبار لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٦٥ ماستەری بەدەستهێناەوە لە کۆلیژی ئاداب لە زانکۆی قاهیرە و دواتر دکتۆرای لە زمانی عەرەبیدا لە ساڵی ١٩٦٩ بەدەستهیةاوە و پێنج ساڵ وەک وانەبێژ لە زانکۆ کاریکردووە.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە و سەرۆکی فراکسیۆنی جەبهەی تەوافوقی عێراقی بوووە، و ماوەی چەند ساڵێکە بە هۆی خراپی باری تەندروستییەوە لە کاری سیاسی دوورکەوتبووەوە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە پێشتر چەندین جار هەواڵی مردنی ئەو سەرکردەیە بڵاوبووەتەوە بەڵام دواجار ئەمڕۆ لە هەولێر کۆچی دوایی کردو بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بنێژرێت.



PM:12:31:03/05/2017