سەردار قادر: نوسراوی دەستلەكاركێشانەوە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كردووە

پارێزگاری بەوەكالەتی پێشووی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت كە سورە لە سەر بڕیاری دەست لەكاركێشانەوەكەی و ئاشكراشی دەكات كە نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆ و بزوتنەوەی گۆڕان كردووە.

سەردار قادر كە بەوەكالەت پۆستی پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەدەبرد لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا كە لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان سازیكرد ووتی: لە بەر بەرژەوەندی گشتی بڕیاریداوە دەست لەكاربكێشیتەوە و پێی وایە كە ئێستا هاوڵاتیانی سلێمانی لە خراپترین دۆخدان.

سەردار قادر دوپاتیشی كردەوە: ئەو سورە لەسەر بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەكەی و بۆ ئەو مەبەستە نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆ و بزوتنەوەی گۆڕان كردووە بۆ ئەوەی ئەوانیش بە فەرمی ئاڕستەی ئەنجومەنی پارێزگای بكەن.

سەردار قادر هێمای بۆ ئەوەش کرد، باسکردنی داتا و داهاتی ناوخۆ و ژمارەکان داواکاری خەڵکی کوردستانە.



PM:02:05:07/05/2017