دادگا بڕیاری لەسەر مەلا عەلی کەڵەک دەركرد

ئەمرۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی دهۆک بڕیاری ئازادكردنی "مەلا عەلی کەڵەک"ی بەپێی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی شارۆچکەی (بەردەڕەش)، بە کەفالەت دەركرد.

دادوەر محەمەد ئەمین هادی حەسەن، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی دهۆک، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/5/2017، دادوەری لێکۆڵینەوەی شارۆچکەی بەردەڕەش بڕیاری داوە بە کەفالەت، مەلا عەلی کەڵەک ئازاد بکات، تاوەکوو ڕۆژی دادگاییکردنەکەی.

هەر لەمبارەیەوە هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، مەلا عەلیی کەڵەک لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی تەندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی ماددەی 456ی یاسای سزادانی عێراقی، لەلایەن پۆلیسی بەردەڕەش دەستبەسەر کراوە



PM:01:41:11/05/2017