سێ پەرلەمانتاری گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ زانیاری لەهاوڵاتیان دەشارنەوە

هەر سێ پەرلەمانتار، عەلی حەمە ساڵح و د. شێرکۆ جەودەت و سۆران عومەر دوای گەڕانەوەیان لە ئەوروپاو وەدەستکەوتنی چەندان دۆسیەی گەندەڵی لەسەر بەرپرسانی هەردوو حیزب، "زانیاری لە خەڵک دەشارنەوە".

دوای گەڕانەوەی ئەو سێ پەرلەمانتارە لە میدیاکانی و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو سێ پەرلەمانتارە ئاماژە بۆ کۆمەڵێک گەندەڵی بەرپرسان دەکەن، یەکێک لەو دۆسیانەی کەباسی دەکەن " بەرپرسێك كە لەسلێمانی دادەنیشێت 360 شوقەی لەئەڵمانیا كڕیوە، شوقەكان لەسەر دەریا دروستكراون‌و پایەكانی لەدەریاوە بەرزكراوەتەوە بۆ ئەوەی شوقەكانی لەسەر دروست بكرێت”.

جگە لەم دۆسیەیە ئەو پەرلەمانتارانە ئاماژە بۆ دۆسیەکی تر دەکەن کە لەئەوروپا ریزیك ڤێلایان پیشانداون وتیانە ئەوە هی بەرپرسێكی باڵای تری هەرێمی كوردستانە”.

هەروەها دەڵێن " ئەو بەرپرسانە پارەكان دەنێردێنە پۆڵەندا‌و لەوێوە داخڵی ئەوروپا دەكرێت‌و عەقارات‌و ئیستیسمارات بۆ خۆیان دەكڕن". 
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاوڵاتیان هێرشێکی زۆر دەکەنە سەر ئەو ئەو پەرلەمانتارانەو داوایان لێدەکەن ئەگەر بۆ ریکلامکردن نییە بۆ ناوەکان ئاشکرا ناکەن.

هەندێک هاوبەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەوە زیاتر دەڕۆن دەڵێن" ئەو سێ پەرلەمانتارە راست ناکەن و تەنها بۆ خۆ شیرینکردن و ناشرینیکردنی بەرامبەر ئەو پڕوپاگەندانە دەکەن. ئەگەر وانییە بۆ ناوەکان ئاشکرا ناکەن".



PM:08:28:13/05/2017