نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری
سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند سیاسەتى بەغدا مەترسى لەسەر یەکپارچەیى عێراق دروست دەکات.
لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلحەدەس، نێچیرڤان
بارزانی ڕایگەیاند ئەگەر هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا بەشداری نەکەن و
سەبارەت بە پەکەکەش ڕایگەیاند "پشتیوانیکردنى پەکەکە سیاسەتێکى زۆر هەڵەیە و
ڕەچاونەکردنى دراوسێیەتى باشە لەگەڵ تورکیا، و لەبەرژەوەندى عێراقدا نییە کە بەو
شێوەیە مامەڵە بکات و پێویستە لەسەر ئەو بنەمایە ڕێککەوین کە بوونى پەکەکە ماناى
ناسەقامگیرییە لە شنگال."
هەروەها نێچیرڤان بارزانی
وتوشییەتی ئەو قەیرانانەى کە بەهۆى
داعشەوە دروستبوون قەیرانى سیاسیین و دەکرێت بەبەشدارى هەموو لایەنە سیاسییەکان
چارەسەر بکرێن و ڕاشیگەیاند کە سیاسەتى بەغدا مەترسى لەسەر یەکپارچەیى عێراق دروست
دەکات.
نێچیرڤان بارزانى
ڕایگەیاندووە دەسەڵاتدارانى بەغدا گەورەترین مەترسین لەسەر یەکپارچەیى عێراق و
ئەگەر ئەو بابەتە بەجیددى وەرنەگیرێت ئەوا پێشبینى ئەوە دەکات کە عێراق ڕووبەڕووى
مەترسى ببێتەوە.