ئەشکان عەبدولڕحمان، خانمە بەشداربووی
بەرنامەی کوردئایدڵ بۆ یەکەمجار لەگەڵ هاوسەرەکەی دەرکەوت.
لە بەشێک لە پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبووک چەند وێنەیەکی خانمە دەنگخۆش و بەشداربووی کورد ئادیڵ ئەشکان
عەبدولڕەحمان لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکرایەوە کە بووەتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی.
ئەشکان عەبدولڕەحمان تەمەنی ٢٥ ساڵە و تا
ئێستا سەرجەم قۆناغە گرنگەکانی بەرنامەی کوردئایدڵی بەسەرکەوتووی بڕیوە و لە
ئێستادا هەوادارێکی زۆری بۆخۆی کۆکردووەتەوە و وەک خۆشی باسی کرد کە ئەو کاری
مەیکئەپ دەکات بۆ کۆمپانیایەکی تایبەتی بواری ڕیکلام.
ئەشکان یەکێک بوو لەو دەنگانەی کە لە شاری
سلێمانییەوە بەشداریکرد و لە ئێستادا یەکێکە لە ١٧ بەشداربووەکەی کە لەو
بەرنامەیەدا ماونەتەوە.