حكومەتی هەرێم وەرگرتنەوەی ئەم قەرزەی دواخست

بۆ جاری سێھەم ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر دواخستنی وەرگرتنەوەی قەرزی کشتوکاڵیی دەربڕیی ، ئەمەش بەپێی وەڵامێكی ئەو ئەنجومەنە بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ .

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ئەوە هاتووە: بەھۆی ئەو بارودۆخە سەختە داراییەی بەرۆکی ھاونیشتمانییان بە گشتی و جوتیارانی کوردستانی گرتووتەوە و، بە ڕەچاوکردنی (قەیرانی دارایی)، بۆ دواخستنی وەرگرتنەوەی قەرزی کشتوکاڵی هەوڵەكانی خرانەکار و، ئەنجومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکە دەربڕیوە .

وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەی خستۆتەڕوو كە لەرۆژی ١٥ ی شوباتی ٢٠١٧، بە نوسراوێک کە واژۆی عەبدولستار مەجیدی لەسەرە کە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە، داوایان كردووە ڕەزامەندی دەرببڕن لەسەر دواخستنی وەرگرتنەوەی قەرزی کشتوکاڵیی لە جوتیاران .

ئەنجومەنی وەزیرانیش لە ١٥ ی ئایاری ٢٠١٧ و بە نوسراوی ژمارە (٢١٢٩) وەڵامی نوسراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی داوەتەوە و ڕەزامەندی بۆ ئەو مەبەستە دەربڕیوە .




PM:05:10:17/05/2017