وەزارەتی گواستنەوە بڕیاریدا دوو لەم ساڵدا
کار بە چوار جۆر پۆلی تایبەتی پۆستە بکرێت.
ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی
هەرێم بە سپی ڕاگەیاند "له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوای رووخاندنی رژێمی به‌عس له
2003 وه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆسته‌و گه‌یاندن پولی پۆسته له وڵاتی لوبنان و له‌سه‌ر بنه‌مای
ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی و به كوالیتیه‌كی به‌رز و پرۆفیشناڵ چاپ ده‌كات و ئه‌و پولانه
له‌كاری رۆژانه‌یدا به‌كار ده‌هێنێت "
هەروەها وتیشی "بۆ ئه‌مساڵیش
2017 كۆمه‌ڵێكی پێكهاتوو له چوار جۆری پولی
پۆسته‌ی و به‌بڕی 880000 دانه چاپكردووه ، دوو دانه‌یان بریتین له دیمه‌نی سروشتی
كوردستان و به كامێرای (ئه‌زوه‌ر عه‌بدوڵڵا ) وێنه‌كان له چیای هه‌ڵگورد گیراون"
.
هەروەها وەزارەتی گواستنەوە ڕاشیگەیاند
"بۆ ئه‌مساڵ له چاپ كردنی پولی پۆسته‌دا بایه‌خ به په‌روه‌رده‌كاران و پرۆسه‌ی
په‌روه‌رده دراوه‌و یه‌كێك له پوله‌كان بریتی یه له وێنه‌یه‌كی مامۆستا‌و په‌روه‌رده‌كاری
گه‌وره‌ی كورد (مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار) ی دانه‌ری ئه‌لف و بێی نوێی كوردی
و دووه‌میان قوتابخانه‌ی یه‌كه‌می شاری هه‌ولێره (مدرسة اربيل الاولى) و مێژووی دروستكردنی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1930 و ئێستا كراوه‌ته مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده ".
ڕوونیشی کردەوە له‌لایه‌ن (به‌شدار ئازاد سه‌عدی)
دیزاینی پوله‌كانی پۆسته كراوه .
سەبارەت بەدواکەوتنی چاپکردنی پولەکان،
ئومێد محەمەد ڕایگەیاند له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی green-glory بۆ كاری چاپ و هونه‌ری له به‌یروتی
پایته‌ختی لوبنان چاپ كراون .