نێچیرڤان
بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند به‌بۆنه‌ى كۆچى
دواییى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فاوه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له ئه‌ندامانى
خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م.
هاوسۆز و به‌شدارى خه‌متانم.
لەو
پەیامەدا کە ئاڕاستەی خانەوادەی و کەسوکاری
نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەی گۆڕان
کراوە، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند "به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان
مسته‌فاوه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له ئه‌ندامانى خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و
هاوڕێیانى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م. هاوسۆز و به‌شدارى خه‌متانم،
خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تى خۆى. هیوادارم بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
و لایه‌نگرانى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خزمه‌تى كوردستان و ئامانجه
هاوبه‌شه‌كانى گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام بن".
ئەمڕۆ شۆڕش حاجی وتەبێژی
بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری
گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە ماڵەكەی خۆی لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
نەوشیروان
مستەفا لە ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٦٧ کۆلێژی
زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.
لە ساڵی ١٩٦٧
دا نەوشیروان مستەفا بووە بە ئەندامی لقی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان و
یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ دا و تا ساڵی
٢٠٠٦ لە ناو یەکێتیدا کاری کردووە و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بووە.
لە ٢٥ تەمووزی
٢٠٠٩ دا بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و لیستەکەی ٢٥ کورسی خولی سێیەمی پەرلەمانی
بەدەستهێنا و لە خولی چوارەمیشدا گۆڕان ٢٤ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٨١ هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی هەیە
بە ناوەکانی نما و چیا و چرا و چەندین کتێبی لە بواری مێژوویی و ڕۆژنامەگەریدا
نوسیوە و زنجیرە کتێبێکیشی هەیە کە تایبەتە بە ژیانی سیاسی خۆی و ئەو ڕووداوانەی
لە کاتی ئەنجامدانی کاری سیاسی‌دا ڕوویانداوە