تاڵەبانی بە بۆنەی مەرگی نەوشیروان مستەفا پرسەنامەیەك بڵاودەكاتەوە
تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
برازا خۆشه‌ویسته‌كانم
كاكه نما و كاكه چیا و خوشكۆڵه چرا
به‌ڕێزان خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ری كاك نه‌وشیروان مسته‌فا
هه‌ڤاڵانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
به داخ و ئه‌سه‌فێكی زۆره‌وه هه‌واڵی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی هه‌ڤاڵ و هاوخه‌باتی دێرینم كاكه نه‌وه‌م بیست.
بۆ ئه‌و كۆسته جه‌رگبڕه، هاوخه‌میی قوڵی خۆم ئاڕاسته‌ی یه‌ك به‌یه‌كتان ده‌كه‌م. ماڵئاوایی كردنی ئه‌م رۆڵه هه‌ڵكه‌وتوو و بلیمه‌ته‌ی گه‌له‌كه‌مان خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه كه قه‌ره‌بوو نابێته‌وه.
مێژوویه‌كی دره‌وشاوه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی دوورودرێژ له چه‌ندین قۆناغی جیاجیادا كاكه نه‌وه و مامی خۆتانی پێكه‌وه ده‌به‌سته‌وه، كه له هه‌موویاندا كاكه نه‌وه وه‌ك سه‌ركرده، پێشمه‌رگه‌و خه‌باتگێڕێكی به ئه‌مه‌ك و بلیمه‌ت خۆی نیشانداوه.
كاك نه‌وشیروان، هه‌ر له سه‌رده‌می خه‌باتیدا له ریزه‌كانی قوتابیان و كاره حزبی و رووناكبیری و رۆژنامه‌وانییه‌كاندا، تا سه‌ره‌تاكانی كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دواتریش له هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا، كه قۆناغی سه‌خت و دژواربوون، تا راپه‌ڕین و حوكمڕانیی كوردی، وه‌ك سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌و سیاسی و جوامێر له مه‌یدانی خه‌باتدا رۆڵی بینیوه، كه ته‌گبیرو هه‌ڵوێسته‌كانی له بیره‌وه‌ریی گه‌له‌كه‌مان و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتیكی گه‌لی كوردستان و عیراقیشدا به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه، سه‌رباری ئه‌و مێژووه پرشنگداره‌ی دۆستایه‌تی و هاوخه‌باتیمان، كه جیاوازیی روانینه‌كان له هیچ سه‌رده‌مێكدا كاریان لێ نه‌كردووه، هه‌ر له بیره‌وه‌رییه‌كاندا ده‌مێنن.
دووباره پرسه‌و ماته‌مینیی خۆمتان ئاڕاسته ده‌كه‌م، له په‌روه‌ردگارم داوایه گیانی كاكه نه‌وه به به‌هه‌شتی نه‌مران شادبكات، سه‌بووریی‌و دڵنه‌واییش به ئێوه‌و هه‌موولایه‌كمان بدات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
برای دڵسۆزتان
مام جه‌لال
PM:10:33:20/05/2017