مەسعود بارزانی کورترین پرسەنامەی بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا نووسیووە؟ بزانە بۆ کەسایەتییەکانی تر چەندی نووسیوە؟

مەسعود بارزانی کورترین پرسەنامە بۆ کۆچی دوای نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەنووسێت، لە کاتێکدا لە هەشت مانگی رابردوودا چەندان پرسە نامەی فەرمی بۆ کەسایەتییە سیاسی و میدیای و کۆمەڵایەتییانە ناردووە، هەموویان لەو پرسەنامەیە درێژتربوون.

لە پرسەیەکەدا مەسعود بارزانی کە بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاوە، ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو و بزووتنەوەی گۆڕانی کردبوو، تەنها ٥١ وشەیە، لەکاتێکدا بۆ شیفا گەردی رۆژنامەنووسی رووداو ١٠٦ وشەی نووسیووە، هەروەها  بۆ شێخ محەمەد شاکەلی ١٠٧ وشەو، ئەنوەر مەتی ٨١ وشە، بۆ دکتۆر خالید سەعید ١٣٢ وشە، بۆ مەلا قادری گەڵاڵی ١٠٩ وشە، بۆ هێدی شاعیری رۆژهەڵات ١٩٠ وشە، بۆ پرۆفیسۆر جەمال رەشید ١٢١ وشەو، بۆ قادر جەباری ١٣٨ وشە.

بارزانی هەر ئەو " رەقە سیاسی و کۆمەڵایەتییەی" بەرامبەر نەوشیروان مستەفا هەیبووە، تەنها بەوەوە نەوەستاوەتەوە، بەڵكو شوعلە عەلی هاوسەری نوشیروان مستەفاشی گرتۆتەوە کەچەندان شەهیدیان لە بنەماڵەکەیدا هەیە، ئەویش تەنها ٤٩ وشەی پرسەنامەی بۆ نووسیووە".
ئەوە لەکاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی، ئامادەنەبوون لە سەرتاسەری هەرێم پرسە راگەیەنن و تەنها لە سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاندرا.

دەقی پرسنامەکەی مەسعود بارزانی بۆ نەوشیروان مستەفا

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان، بەبۆنەی كۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان مستەفا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری بەڕێزیان و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت، انا لله و انا الیه راجعون.





AM:10:38:21/05/2017