وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاریدا بە خەرجكردنی كرێی ساڵانەی 39 خوێندنگەی سلێمانی كە كۆی گشتی پارەكە زیاتر لە 18 ملیۆن دینارە.

ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردەوە بەپێی نووسراوەكەی دارایی، هەر پەروەردەیە و بەشێوەی نەقدی لەسەر بودجەی خۆی پارەكە خەرجدەكات و پارەكە بۆ ئەمساڵ (2016- 2017)یە.

ئەو ماڵپەڕە بڵاویشی کردووەتەوە "دوای خوێندنگەكانی سلێمانی بڕیارە كرێی ساڵانەی خوێندنگەكانی هەولێر و دهۆك و شوێنەكانی تریش خەرجبكرێت بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی سیولەی نەقدی كرێی ساڵانەی خوێندنگەكان دواكەوتووە".



AM:11:55:22/05/2017