ئەبو بەکر هەڵەدنی: ئەم دەسەڵاتە بەرەو هەڵدێرمان دەبات مەگەر خواو خەڵک بیپارێزێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان، خەڵکی کوردستان لە مەترسی هەڵدێری و داڕمانی ئەم ئەزموونەی هەرێم ئاگادار دەکاتەوەو دەڵێت" مەگەر خواو خەڵک بیپارێزێت".

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان و، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "ئەم دەسەڵاتە ئێكسپایەرە پەلكێشمان دەكات بەرەو هەڵدێر و داڕمان”. 
ئەبوبەكر هەڵەدنی دەڵێت" بەهەمو پێودانگێك ئەم دەسەڵاتە ئێكسپایەرە پەلكێشمان دەكات بەرەو هەڵدێر و داڕمان، چونكە بیست وشەش ساڵی ڕابردو پێمان دەڵێت، داواكردنی دادپەروەری لەمانە وەك ئەوە وایە بەشێتێك (لەگەڵ خۆشەویستی و ڕێزم بۆ ئەو جۆرە مرۆڤانە)بڵێی ژیر و عاقڵ بە”.

ناوبراو جەغت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە بەتەماشاكردنی دۆخی ئێستای كوردستان ئەوە دەردەكەوێت كە پەندمان لەرابردو وەرنەگرتوە‌و ئێستاش باش نەخوێنراوەتەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو پێیوایە "تاقە ئومێدێك و تروسكایی هیوایەك مابێتەوە سۆزی پەروەردگاری ستەملێكراوان و نەخێری میلەتەكەمانە”.

ئەو ئاماژە بەوە دەكات "نەدوژمنەكانمان یەكمان دەخەن، نەمەترسیەكانیش بە هۆش خۆمان دێننەوە، تەنانەت دەسەڵاتدارە ملهوڕەكانی ئەم هەرێمە لەئاستی ئاهو نزوڵەی ئەم میللەتە بەش مەینەتە كەڕوكوێر ولاڵن، دابەزینی مۆڕاڵ گەیشتۆتە ئاستێكی هێندە ترسناك تائەو ڕادەی ئۆغركردنی كەڵە تێكۆشەرێكی وەك كاك نەوشیروان مستەفا نەمانهەژێنێ كەبڕیارێكی جوامێرانە بەئاقاری ئاشتەوایی نیشتیمانی و چارەسەری كێشەكان بدەین”.



PM:10:06:29/05/2017