بەرپرسێكی باڵای كورد فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو

لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری توركیاوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ وتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان دەرچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئایار دەسەڵاتی دادوەری فەرمانی دەستگیركردنی بۆ عوسمان بایدەمیر دەكرد و هێزە ئەمنییەكانی راسپارد بۆ دەستگیركردنی ناوبراو.

عوسمان بایدەمیر جگە لەوەی پەرلەمانتاری هەدەپەیە لە ئێستادا وتەبێژی هەمان پارتی سیاسیە و  یەكێكە لەسیاسییە دیارەكانی باكووری كوردستان.

دەستگیركردنی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە، دەسەڵاتی توركیا لەمانگی 11 ساڵی رابردووەوە هەڵمەتێكی دەستگیركردنی بۆ پەرلەمانتارانی هەدەپە دەستپێكردووە و بەهۆی ئەو هەڵمەتەشەوە ماوەی چەند مانگێكە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە لە زینداندایە و هەڵمەتەكەش بەردەوامی هەیە.



PM:01:53:30/05/2017