سامانە سروشتییەكان رونكردنەوە لەبارەی قەرزی دانا غازەوە دەدات

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، سكاڵاكەی دانا غاز لەسەر دوو ملیار دۆلارەكە هێشتا لە دادگادا یەكلایی نەكراوەتەوە و هەندێك لە میدیاكانیش زانیارییەكانیان شێواندووە.

دوای ئەوەی دانا غاز لە ئەمریكاوە داواینزیكەیدوو ملیار دۆلارەكەی لە هەرێم كرد، سامانە سروشتییەكان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد، بانگەشەكەی دانە غاز بۆ داواكردنی ئەو بڕە پارەیە كە ملیارێك و 963 ملیۆن و 370 هەزار و 320 دۆلارە، هێشتا لە دادگاد یەكلایی نەكراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دادوەریكردنەكە بەپێییاساكان پێویستە بە نهێنیبهێڵرێتەوە، بەپێی وەلانانیئەركیپاراستنینهێنییدادوەرییەكە حكومەتیهەرێم ناچارە كە زانیارییە راستەكان بڵاوبكاتەوە.

ئەوەش خراوەتەروو، هەندێك میدیا لە كوردستان هەوڵیانداوە زاینارییەكان بگۆڕن كە بووەتە هۆی چەواشەكاری و بەلاڕێدابردنی هاوڵاتیان، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لە پاراستنی مافەكانی و بەرگریكردن لە خۆی لە بەرامبەر سكاڵەكەی داناغاز بە هەموو شێوەیەكی گونجاو، هەروەها داواش لە هاوڵاتیان دەكات رێگەنەدەن چەواشە بكرێن بەهۆی دەنگۆ و هەواڵی نابەرپرسانە كە دەستی سیاسیانەی لە پشتە.

باسی لەوەشكردووە، دانا غاز رۆژی 12ی مانگی ئایار ئەو داواكارییەی پێشكەش بە دادگا ئەمریكییەكە كردووە و بە وتەی كۆمپانیاكە حكومەتی هەرێم مافیپارێزبەندینییە لە دەسەڵاتی دادگاكانی ئەمریكا.



PM:03:10:01/06/2017