سامانە سروشتییەكان بڕیارێكی لەسەر بەنزین دەركرد

بەپێی نوسراوێكی فەرمی بەژمارە ٢٥٢٣ لە ٥ ئایاری ٢٠١٧ ئەوە خراوەتەڕوو، لیژنەی پسپۆڕ لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە مەبەستی پێداچوونەوە و داڕشتن و نوێكردنەوەی خەسڵتەكانی هەموو جۆرە بەرهەمە نەوتییەكان دانراوە ".

لە نوسراوەکەدا سەبارەت بەكوالێتی‌ بەرهەمە نەوتییەكان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، سەرجەم ئەو بڕیارانەی‌ دراون بەجۆرێكە" (بەنزینی‌ نۆرماڵ نابێت ئۆكتانەكەی‌ لە 89 RON كەمتربێت) كە ئاستی توانستی لێدانی خێرایی پستۆنە و سەرەتای سوتانی بەنزینە لەناو مەكینەی ئۆتۆمبێل، (بەنزینی نۆرماڵ و محەسەن و سوپەر RVPجۆری گۆڕانكارییەكەی لە KPU 60  بێت واتا رێژەی بەهەڵم بوونە لەژێر پەستانی پلەی گەرمی) هەروەها MMT نابێت زیاتر بێت لە 2PPOC واتا ئاستی پاشماوەكانی".

نوسراوەكەی وەزارتی سامانە سروشتییەكان كە گشتاندنی پێكراوە بۆ سەرجەم بەنزینخانەكان بڕیاردراوە كە لە ڕۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ١ حوزەیرانی ٢٠١٧ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە ".



PM:04:51:01/06/2017