بارودۆخی شەنگال ئاڵۆز دەبێت
ئەمەریکا حەشدی شەعبی ئاگادار دەکاتەوە

لەگەڵ گەیشتنی چەکدارانی حەشدی شەعبی بەسنوری عێراق – سوریا، ئەمەریکا هێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان زیاد دەکات و حەشدی شەعبیش ئاگادار دەکاتەوە.

سوپای ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەو چەكدارانەی ئێران پشتیوانیان لێدەكات هەڕەشەن بۆ سەر هێزەكانی هاوپەیمانان كە دژ بە داعش شەڕ دەكەن لە ناوچەكەدا، هاوکات هێزی سەربازی لە باشووری سوریا زیاد كرد.

وتەبێژی سوپای ئەمریكا كۆڵۆنێڵ (ڕایان دیلۆن) لە لێدوانێكیدا لەشاری بەغدا وتی " بوون و ژمارەمان لە ناوچەكەدا زیاد كردووەو ئێستا ئامادەین ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەكی هێزەكانی ڕژێمی سوریا ببینەوە، ئەو لێدوانەش ئاماژەیەك بوو بۆ ئەو هێزانەی كە ئێران پشتیوانیان لێدەكات و پشتیوانی لە هێزەكانی حكومەتی سوریا دەكەن".

ئەو لێدوانانەی وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانان دای كە ئەمریكا پشتیوانی لێدەكات دژی داعش نوێترین ئاماژەن لەسەر ئەوەی ناسەقامگیری هەیە لە ناوچەكەدا.

 هاوکات ‌هێزەکانی حەشدی شەعبی سەنگەریان لە بەرامبەر هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکانی شەنگال لێداوە.



AM:09:57:02/06/2017