دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دەستیپێكردەوە

دابەشكردنی نەوت لە سنوری سلێمانی دەستی پێكردەوە و دوای دەرەوەی شار ناو شاریش دابەش دەكرێت.

 
دوای یەك مانگ لەڕاوەستان و نەناردنی نەوت لەبەغداوە بۆ سلێمانی ئەمڕۆ 7ی حوزەیران حكومەتی عێراقی نەوتی بۆ سلێمانی ناردووە و دەست بە دابەشكردن دەكرێتەوە، لەوبارەیەوە محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە ماڵپەڕی دواڕۆژی راگەیاندووە "لە ئەمڕۆوە دەستمانكردۆتەوە بەدابەشكردنی نەوت، لەبەغداوە سێ تانكەرمان بۆهاتووە، لەناوچەكانی دوكان و قەرەداغ و دەربەندیخان دابەشدەكرێن و پاشان ناوشارەكان دەستپێدەكرێت".

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی وتیشی "بۆ ناو شاری سلێمانی پێویستمان بە بڕی 45 ملیۆن لیترە وە دیار نیە حكومەت بەردەوام دەبێت لەناردنی نەوتی دیكە یان نا، ماوەی یەك مانگە نەوتی نەناردووە ئێستا بۆمان هاتووە".

لەئێستادا حكومەتی عێراقی نەوتی ماڵان بۆ سلێمانی دەنێرێت كە تائێستا نەوتی زستانی 2017 بەهاووڵاتیانی سلێمانی نەدراوە.



PM:03:04:07/06/2017