لەبارەی پێدانی 3 نمره بە قوتابیانی 12ی ئامادەیی، رونكردنەوە دەدرێت
لەبارەی بڕیاری پێدانی سێ نمره بۆ ئه‌و قوتابیانەی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له خولی یه‌كه‌مدا ده‌رده‌چن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده روونكردنه‌وه ده‌دات.
سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: هه‌مو ساڵێك دوای ئه‌وه‌ی قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام ده‌دا، هه‌ر قوتابیەك له خولی یه‌كه‌مدا له سه‌رجه‌م وانه‌كان ده‌رده‌چوو 3 نمره له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه بۆ زیاد ده‌كرا و ده‌خرایه سه‌ر كۆی نمره‌كانی.
سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وتیشی: به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی 2016 ـ 2017 ئه‌و 3 نمره‌یه نه‌ماوه و وه‌زاره‌ت بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، بۆیه هه‌ر قوتابیەكیش له‌وه‌زری یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كاندا ده‌ربچێت، ئه‌و سێ نمره‌یه وه‌رناگرێت.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پێدانی نمره‌ی بریار بۆ قوتابانی ئه‌م ساڵ چۆن ده‌بێت، سامان سیوه‌یلی بۆ ئاراستە ئاشكرایكردووە، بۆ پۆله كۆتاكان واته بۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی و 9ی بنه‌ڕه‌تی هیچ بڕیارێك له‌و رووه‌وه نییه، بۆ قوتابیانی پۆله ناكۆتاكانیش ته‌نها 10 نمره وه‌ك بڕیار وه‌ر ده‌گرن و به‌ر په‌رینه‌وه ده‌كه‌وێت.
PM:05:39:11/06/2017