كەناڵێكی نوێی كوردی كرایەوە

بزوتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان بە دروشمی "گەڕانەوە بەرە و سەلەفییەت و دانەبڕان لە واقیع" كەناڵێكی ناوخۆیی بە كوالێتی HD كردۆتەوە، لە ئێستادا دەستی بە پەخش كردن كردووە.

بزوتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان لەماوەی ڕابردوودا خاوەنی كەناڵێكی ئاسمانی بوو بەناوی (ڕابوون)، بەڵام تەمەنی كەناڵە ئاسمانیەكەیان بە هۆی قەیرانی دارایی حزبەكەیانەوە كورت بوو، كە لە سلێمانی پەخشی دەكرد.

كەناڵی (IMK HD) ناوی كەناڵە نوێیەكەی بزوتنەوەی ئیسلامیە لە هەولێر و كەناڵێكە كار بۆ "ڕۆشنكردنەوەی ماڵەكانی هەرێم بە قورئان و فەرموودە و ووتار و سرود".




PM:04:55:12/06/2017