پەروەردە قورسترین سزای بۆ ئەم مامۆستایانە ڕاگەیاند

پەروەردەی هەولێر سزایەكی قورسی بۆ ئەو مامۆستایەنەی سنوری پارێزگای هەولێر دەركرد كە لە یەكەم ڕۆژی تاقیكردنەوەكاندا پابەند نەبوون بە ئەركەكانیانەوە.

لە نوسراوێكی فەرمیدا كە وێنەیەكی دەست "سپی میدیا" كەوتووە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر بە ئیمزای جێگری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانێكی دەركرد بۆ سزادانی ئەو مامۆستایانەی كە ئەمڕۆ بەرواری 14ی حوزەیران پابەند نەبوون بە ئەركەكانیانەوە.

لە نوسراوەكەدا هاتووە كە ئەو مامۆستایانە ڕۆژی 14ی حوزەیرانیان بە نەهاتوو بۆ هەژمار دەكرێت و دوور دەخرێنەوە بۆ خوێندنگەیەكی دوورە دەست. 



PM:01:59:14/06/2017