وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا
لەكاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆ و 12ی ئامادەیی هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی سێ كاتژمێر
ڕابگیرێت، و لە هەفتەیەکدا چوار ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی
كوردستان ڕێنماییەكی لەسەر ڕاگرتنی هێڵی ئینتەرنێت لەڕۆژانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی
نۆ و 12ی ئامادەیی ناردووە بۆ هێڵەکانی ئینتەرنێت و بەگوێرەی بڕیارەكە پێویستە لەو
ڕۆژانەی تاقیكردنەوەكانی تێدا ئەنجام دەدرێت لە كاتژمێر شەشی سەرلەبەیانیەوە
تاوەكو نۆی سەرلەبەیانی هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕابگیرێت.
تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆی هەفتانە لەڕۆژانی
یەك شەممان و چوار شەممان تاقیكردنەوەی پۆلی نۆ دەبێت و ڕۆژانی دوو شەممەو پێنج
شەممە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەی دەبێت.