باڵوێزێکی کۆنی ئەمەریکا: کورد باجی قورس دەدات

باڵوێزی پێشووی ئەمریكا لە سوریا، ڕۆبەرت فۆرد ڕایگەیاند" بەهۆی ئێران و ڕوسیا بەشار ئەسەد بوە براوەی جەنگی سوریا و لە دواجاریشدا كورد باجی قورس دەدات لە پای متمانەیان بە ئەمریكا و كوردی سوریا بۆ ماوەیەكی كاتی لەلایەن ئەمریكاوە بەكاردەهێنرێن".

لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەت، ڕۆبەرت فۆرد " بەرپرسانی ئەمریكا كورد وەك كارتێكی تاكتیكی كاتی بەكاردەهێنن و هەرگیز ئامادەنین سوپای ئەمریكا بەكاربهێنن بۆ بەرگریكردن لە ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ئەوەی ببنە هەرێمێكی سەربەخۆ".

ناوبراو دەڵێت" ئەوەی ئەمریكا دەیكات بەرامبەر بە كورد نا ئەخلاقی و دەبەنگی سیاسیە و پێشتریش كوردەكانی عێراق ماوەیەكی زۆر بەكارهێنران لەسەردەمی دەسەڵاتی سەدام حسێن دا و ئێستاش كوردانی سوریا گەورەترین هەڵە دەكەن".




AM:10:53:20/06/2017