بەرنامەی کورد ئایدڵ لە پەخشی ڕاستەوخۆدا تەقەی تێکەوت.. خانمە بەشداربوویەک بەرنامەکەی جێهێشت

بەرنامەی کورد ئایدڵ کە پارەیەکی زۆر سەرفکراوە بۆ ئەوەی مافی پەخشکردنی بە زمانی کوردی وەربگیرێت، ئەمشەو کاردانەوەی لێکەوتەوە و خانمە بەشداربوویەکی بەرنامەکە لە پەخشی ڕاستەوخۆدا ڕایگەیاند من ویستم فێربم بەڵام ئەوەی ئەشمزانی بیرمچووەوە.

ئەمشەو لە بەرنامەی کورد ئایدڵدا کە لەکەناڵی کوردسات ڕاستەوخۆ پێشکەش دەکرێت، ئەشکان عەبدولڕەحمان کچە بەشداربووی بەرنامەکە هەمووانی بە وتە توندەکانی سەبارەت بە بەرنامەکە توشی شۆک کرد.

ئەشكان لە پەخشی ڕاستەوخۆی کورد ئایدڵدا ڕایگەیاند کە ئەو هاتووە لە بەرنامەکەدا شتی نوێ فێرببێت، بەڵام ئەوەی زانیویەتی بیری چووەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە خانمە بەشداربوویەکی دیکەش نەیتوانی گۆرانییەکەی بڵێت و بە پێکەنینەوە ستەیجی بەرنامەکەی جێهێشت، لە ماوەی ڕابردووشدا بێژەن کامکار هونەرمەندی دیاری کورد و ئەندامی لیژنەکە وازی لە بەرنامەکە هێنا بەهۆی بوونی هەندێک کێشەوە.



PM:10:38:23/06/2017