وەزارەتی دارایی هەفتەی داهاتوو خشتەیەکی
نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکاتەوە و تێیدا شێوازی دابەشکردنی مووچەی مانگی
ئایاری فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت.
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی بە سپی
میدیای ڕاگەیاند "دەست بە ئامادەکارییەکان کراوەتەوە بۆ دابەشکردنی مووچەی
فەرمانبەران و هەفتەی ئایندە خشتەیەکی نوێی مووچە بڵاودەکەینەوە کە تێیدا وادەی
دابەشکردنی مووچەی سەرجەم شوێن و وەزارەتەکان ڕادەگەیەنێت".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هێمای بۆ
ئەوەشکرد کە سەرەتای هەفتەی داهاتووتر دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی
پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دەکرێت و دواتریش موچەی بەشێک لە وەزارەتی ناوخۆ
دابەشدەکرێت،
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە بەر لە جەژن وەزارەتی
دارایی کۆتایی هێنا بە دابەشکردنی مووچەی مانگیی نیسانی فەرمانبەرانی حکومەتی
هەرێم و لە ڕاگەیەندراوێکیشدا ئاشكرایکرد کە دوای جەژن دەست بەدابەشکردنی مووچەی
هاندانی مامۆستایان دەکرێت.